چه‌كدارانی داعش هه‌موو شتێكیان له‌موسڵ بۆمب ڕێژكردووه
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: تیمه‌كانمان27هه‌زار بۆمبیان پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه
له‌دوای وه‌ده‌رنانی چه‌كدارانی داعش له شاری موسڵ و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه عیراقیه‌كان, تیمه تایبه‌تیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌و شاره 27 هه‌زار بۆمبیان پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه.
بیر لۆدهامر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرای ده‌كات، ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له چاندنی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌شاری موسڵ كردویانه, له‌ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوو ڕووی نه‌داوه.
ده‌شڵێت: تیمه تایبه‌تیه‌كانیان له‌نێو شاری موسڵدا چه‌ندین كارگه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییان دۆزیوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها فیلیكس گیدنی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی ڕایگه‌یاند, چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌شاری موسڵ هه‌موو شتێكیان بۆمب ڕێژكردووه, ئه‌وه‌ش به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی دوای خۆیان ناوچه‌كه جێگه‌ی مه‌ترسیی بێ و ژیانی تیادا نه‌بێت.
خوێندراوەتەوە112