عێراق

كۆمسیۆن ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌وه‌ریی‌ كردووه‌

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی‌ داهاتوو پرۆسه‌ی‌ وردبینیی‌ كاندیده‌كان ته‌واو بێت ‌

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق لیستی‌ ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌, ڕه‌وانه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ریی‌ كردووه‌ بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌بونی‌ مه‌رجه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن تیایاندا. 

ڕۆژنامه‌ی‌ حه‌یات له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق بڵاویكردوه‌ته‌وه‌, كۆمسیۆن له‌چاوه‌ڕوانی‌ وردبینیی‌ ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ كه‌ ژماره‌یان حه‌وت هه‌زار كاندیده‌, بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێش ڕۆژی‌
10ی‌ نیسان كه‌ واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌سه‌ند بكرێت, هاوكات پێشبینیكردووه‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو پرۆسه‌ی‌ وردبینیی‌ ناوی‌ كاندیده‌كان ته‌واو ببێت.  

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌, كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا تاوتوێی‌ بانگهێشتكردنی‌ چاودێرانی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ كردوه‌ بۆ چاودێریكردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە112