فه‌رمانده‌یه‌ك: مامه‌ڵه‌ی خراپی سوپا چاره‌نوسی موسڵی گه‌یانده ئێستا
فه‌رمانده‌یه‌ك: ئه‌و مامه‌ڵه خراپه هاوسۆزیی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ داعش زیادكرد
فه‌رمانده‌ی هێزی دژه تیرۆری عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت مامه‌ڵه‌ی خراپی سوپای عێراق له‌به‌رامبه‌ر دانیشتوانی شاری موسڵ به‌ر له‌كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه, چاره‌نوسی شاره‌كه‌ی گه‌یاند به‌م وێرانیه‌ی ئێستا.
له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی ده‌ڵێت: به‌ر له‌كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه، سوپای عیراق بودجه و پاره و چه‌ك و كه‌ره‌سه‌یه‌كی سه‌ربازیی باشی له‌به‌رده‌ستدا بووه كه ده‌كرێت هاوتای بوجه‌ی وڵاتانی لوبنان و سوریا و فه‌له‌ستین بكرێت به‌ڵام له‌ڕۆژی 10ی حوزه‌یرانی 2014 به كه‌متر له 300 چه‌كداره‌وه چونه نێو شاری موسڵه‌وه.
ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه, دوای كه‌وتنی شاره‌كه و كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشه‌وه, هاوسۆزییه‌كی زۆر له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌كه‌وه به‌رامبه‌ریان دروست بوو, ئه‌وه‌ش به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپ و سوكایه‌تیی یه‌كه جیاكانی سوپا به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كه‌و هه‌ڕه‌شه لێكردنیان و چه‌وساندنه‌وه‌یان, ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش زۆر زیاتربوو.
خوێندراوەتەوە169