په‌رله‌مانتارێك: گه‌ڕانه‌وه‌ی یاسای بودجه نا یاسایی و نا ده‌ستورییه
سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌توانێت له‌دادگای فیدراڵیی تانه‌ی لێ بدات
په‌رله‌مانتارێكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یاسای بودجه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌و ناردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به نا یاسایی و نا ده‌ستوریی داده‌نێت.
عه‌باس به‌یاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕِای ئیمزانه‌كردنی یاسای بودجه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه، به‌ڵام یاساكه تێده‌په‌ڕێت، چونكه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیچ بوارێكی نه‌ماوه و ته‌نها یه‌ك دانیشتنی ماوه و له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا داده‌نێشێت، هه‌ر بۆیه ڕێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه نادرێت بۆ په‌رله‌مان و قسه‌كردنه‌وه له‌سه‌ر نیگه‌رانیی و ناڕه‌زایه‌تیی له‌سه‌ر بڕگه‌و ماده‌كانی یاساكه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕاشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار پێی وایه پێشێلكاریی یاسایی له‌بودجه‌دا كراوه، ده‌توانێت تانه‌ی یاسایی لێ بدات له‌دادگا فیدراڵیی.
خوێندراوەتەوە114