موسڵ: گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
موسڵ: گۆڕه‌كه ته‌رمی پێنچ كه‌سی تێدایه
موسڵ: ته‌رمه‌كان شوێنی گوللـه به جه‌سته‌یانه‌وه دیاره
ته‌رمی پێنچ كه‌س له گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له موسڵ دۆزرانه‌وه كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كراون، و له ناو كوژراوه‌كانیشدا ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن هه‌یه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی موسڵ رایگه‌یاند گۆڕێكیان له گۆڕه‌پانێكی گشتی له به‌ری راستی موسڵ دۆزیوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رگری شارستانی موسڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ته‌رمه‌كان شوێنی گولله به سه‌ریانه‌وه هه‌بووه و دوای دۆزینه‌وه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌كانیان.
خوێندراوەتەوە91