عه‌مار حه‌كیم داوای گفتوگۆی نێوان ئێران و سعودیه به نێوندگیری عێراق ده‌كات
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق داوای گفتوگۆی نێوان تاران و ریاز ده‌كات به نێوه‌ندگیری به‌غداد.
عه‌مار حه‌كیم له‌میانی وتارێكدا كه رێوه‌ره‌سمێكی ئاینی له شاری به‌غداد پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند كێشه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تیش عێراق چاره‌سه‌ر ناكرێن ئه‌گه‌ر گفتوگۆی نێوان سعودیه و ئێران ده‌ست پێنه‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عێراق ده‌توانێت رۆڵێكی گرنگ ببینێت.
حه‌كیم وتیشی: ئه‌زمونی گه‌لان ده‌ریخستووه كه ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ساڵانێكی زۆر شه‌ڕی یه‌كتریان كردووه پاشان له‌رێگه‌ی گفتوگۆ به‌دوای خاڵه هاوبه‌شه‌كاندا گه‌ڕاون.
خوێندراوەتەوە70