عەبادی و جێگری سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكاو حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا جەختیان لەسەر چەسپاندنی دیموكراسی و گرنگی پاراستنی كەمەنەتەوەو ئاینییەكانی عێراق كردەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی نوسینگەی سەرۆك وەزیران، عەبادی بەپێنسی راگەیاندوە لەئێستادا عێراق خاوەن سوپاو دەزگایەكی سەربازی بەهێزە، حكومەتەكەیشی كار بۆ بەهێزكردنی دامودەزگاكانی حكومەت دەكاتو ئامانجی لەمە سەقامگیركردنی رەوشی سیاسی عێراقو رێگریكردنە لە دەستوەردانی وڵاتانی بیانی.
لەتویتێكیشدا لەتۆڕی تویتەر، مایك پێنس رایگەیاند: لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا جەختیكردوەتەوە لەوەی ئەمریكا سورە لەسەر پاراستنی مەسیحی و كەمەنەتەوایەتیەكان لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
خوێندراوەتەوە145