عێراق

ئەمریكا ئێران بەدەستوەردان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمەتبار دەكات

جیم ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریكا ئێران بەدەستوەردان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمەتبار دەكات كە مانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری ماتیسەوە بڵاویكردەوە كە بەڵگەیان لایە ئێران لەڕێی بەخشینەوەی پارە دەیەوێت كاریگەریی هەبێت لەسەر هەڵبژاردنەكە.

بەوتەی وەزیری بەرگری ئەمریكا ئەو پارە بەخشینەوەیە كاریگەریی دەبێت لەسەر كاندیدەكان‌و دەنگەكانیان بێ‌ ئەوەی وردەكاری بەڵگەكانیان بخاتەڕوو.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە141