عێراق

لە 19 وڵات بنكەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دادەنرێت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا لە 19 وڵات بنكەی دەنگدان بۆهەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی مانگی ئایاری داهاتوو دابنێت.

بەپێی نوسراوێكی كۆمسیۆنێ‌ باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لە هەریەك لە ئەمریكا، توركیا، ئێران، سوید، بەریتانیا، ئوسترالیا، كەنەدا، ئوردن، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، دانیمارك، میسر، ئیمارات، فینلەندا، نەرویج، نیوزلەندا، لوبنان، نەمسا و بەلجیكا بنكەی دەنگدان بۆهەڵبژاردنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دادەنرێت.

لای خۆشیەوە حازم ردینی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی  باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، لەرێگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە هەماهەنگی دەكەن بۆ دانانی بنكەی دەنگدان لەو وڵاتانە.

ئەو رێوشوێنەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانیدایە بۆ بەرێِوچونی هەلبژاردنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە لە 12ی مانگی ئایاری داهاتوو بەرێوەبچێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە213