منداڵی ناشه‌رعی داعشن و ئێستا بێسه‌رپه‌رشتن
پرامیلا پاتن نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ناوچه‌كانی پێكدادان بۆ به‌دواداچوون بۆ ده‌ستدرێژی سێكسی و توندوتیژی، رایگەیاند زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی سێكسی چه‌كدارانی داعش له عێراق له‌دایكبوون، قبووڵنه‌كراون و به‌جێهێڵراون.
دوای سه‌ردانێكی هه‌شت رۆژی بۆ عێراق، پاتن له ناوه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و باسی له‌و ژنانه كرد كه له ده‌ست چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش رزگاركراون، له‌گه‌ڵ ئه‌و كیژۆڵانه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی و توندوتیژی ئه‌و تیرۆریستانه بوونه‌ته‌وه.
پاتن روونیکردەوە كه چاوپێكه‌وتنی ئەنجامداوە له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت له به‌غدا،هه‌ولێر و موسڵ، نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مەده‌نی، كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان، ئه‌و ژن و كیژۆڵانه‌ی له ده‌ست تیرۆریستانی داعش رزگاریانبووه.
دەشڵێت: "راسته‌وخۆ له سه‌رچاوه‌ی دروسته‌وه گوێبیستی چیرۆكانێک بووم كه دڵی ده‌هه‌ژاند".
پاتن باسی له‌وه‌شكرد كه له عێراقدا سێ هه‌زارو 154 ئێزدی كه هه‌زارو 500یان ژن و كیژۆڵه‌بوون، له‌گه‌ڵ هه‌زارو 200 كه‌سی دیكه كه 600یان ژن و 250یان منداڵبوون له توركمان و شیعه هێشتا بێ سه‌روشوێنن. ئه‌و منداڵانه‌شی له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی تیرۆریستانی داعش له‌دایكبوون له كۆمه‌ڵگادا په‌سه‌ند نه‌كراون.
پرامیلا پاتن نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ناوچه‌كانی پێكدادان بۆ به‌دواداچوون بۆ ده‌ستدرێژی سێكسی و توندوتیژی، دەڵێت: "زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی دوای ده‌ستدرێژی سێكسی له‌دایك ده‌بن، فڕێده‌درێن.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له كه‌سایه‌تیه ئاینییه‌كان له دۆخه‌كه تێده‌گه‌ن به‌ڵام سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان ئه‌و منداڵانه‌یان لا په‌سه‌ند نییه كه له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی سێكسی دێنه دونیاوه، به‌رپرسان له موسڵ باسیان له‌وه كرد كه ناچاربوون خانه‌ی بێ باوكان بۆ هه‌زاران منداڵ بكه‌نه‌وه كه جێهێڵراون".
خوێندراوەتەوە1020