سیستانی ئیشی ڕه‌شی حه‌رامكرد
له نوێترین فه‌توای شه‌رعیدا، ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی، ئیشكردنی موسوڵمانانی شیعه‌ی به‌شێوه‌ی نایاسایی و له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی پێدانی باج (كه ناسراوه به ئیشی ڕه‌ش) حه‌رامكرد.
فه‌تواكانی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق و جیهانی ئیسلامیی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌لایه‌ن شوێنكه‌وتوانیه‌وه په‌یڕه‌وی ده‌كرێن، پێده‌چێت نوێترین فه‌توای ئه‌م زانا ئیسلامییه مشتومڕی زۆر به‌دوای خۆیدا بهێنێت، به‌و پێیه‌ی به‌شێكی زۆر له ڕه‌وه‌ندی وڵاتانی ئیسلامی له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و زۆرێك له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان بۆ خۆدزینه‌وه له پێدانی باج كاری ره‌ش ده‌كه‌ن.
له فه‌تواكه‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی-دا كه بۆ وه‌ڵامی یه‌كێك له شوێنكه‌وتوانی داوێتی هاتوه؛ ئه‌وه‌ی ئیش بكات، بۆی نییه سۆشیاڵ وه‌ربگرێت، مه‌گه‌ر خۆیان رێگای بده‌ن.
له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا سیستانی فه‌توایه‌كیدا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بچنه ریزی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش بكه‌ن، به‌ڵام به‌سود وه‌رگرتن له‌و فه‌توایه، هێزه شیعیه‌كان (حه‌شدی شه‌عبی)یان دروستكرد، كه له‌پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی داعش له عێراق، به یه‌كێك له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق وه‌سف ده‌كرێت.
خوێندراوەتەوە2159