عێراق كاروانێكی دیكەی فڕۆكەی جەنگی لە لایەن كۆریای باشوورەوە رادەستكرا - ڤیدیۆ
وەزارەتی بەرگری عێراق كاروانێكی دیكەی فڕۆكەی جەنگی جۆری (تی ــ ٥٠)ی لە لایەن كۆریای باشوورەوە رادەستكرا.
لە روونكردنەوەیەكدا كە وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە بەوەدراوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە كاروانێكی دیكەی فڕۆكەی جەنگی جۆری (تی ــ ٥٠) گەیشتووەتە بنكەی ئاسمانی شەهید محەمەد عەلا لە فڕۆکەخانەی بەغدا.
وەزارەتی بەرگری عێراق راشیگەیاندووە كە لە ماوەكانی داهاتوودا كاروانی دیكەی ئەو فڕۆكەوانە دەگەنە عێراق.
ئەمە دووەم كاروانی فڕۆكەی جەنگی جۆری (تی ــ ٥٠)یە كە عێراق لە كۆریای باشوور وەری دەگرێت دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە یەكەم كاروانی ئەو فڕۆكانەی رادەستكرابوو.
تا ئێستا وەزارەتی بەرگری عێراق ژمارەی ئەو فڕۆكانەی ئاشكرا نەكردوو كە لە لایەن كۆریای باشوورەوە رادەستی كراوە.
لە ساڵی ٢٠١٣دا، عێراق گرێبەستێكی بۆ كڕینی ٢٤ فڕۆكەی جەنگی جۆری (تی ـ ٥٠)ی لەگەڵ كۆریای باشوور واژوو كردبوو.
خوێندراوەتەوە3764