عێراق

حەیدەر عەبادی و شا سەلمان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای سعودیە لەگەڵ عێراق حەیدەر سەرۆک وەزیرانی عەبادی چەند پرسێکی سیاسییان تاوتوێکرد .

بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، شا سەلمان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ یەکڕیزی و گەشەکردن و سەقامگیری عێراق دووپات کردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە شا سەلمان پابەند بوون بە دەستوری عێراقی و جەختی لە پەیوەندی دێرینی گەلانی هەردوو وڵات کردووە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەروەها حەیدەر عەبادیسەرۆک وەزیرانی عێراق سووربونی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیە کردووەتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە210