كوژرانی شه‌ش چه‌كداری داعش له باشووری كه‌ركووک
هێزە ئەمنییەکانی عێراق شه‌ش چه‌كداری داعشیان له باشووری كه‌ركووك کوشت، حه‌یده‌ر عه‌بادیش له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جموجوڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش هه‌ڕه‌شه ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو، ئه‌حمه‌د مورادلی رایگه‌یاند: ''شه‌ش چه‌كداری داعش كوژران هه‌وڵیان دا بێنه نێو گوندی توێرییه و په‌لاماری هێزه ئه‌منییه‌كان بده‌ن''.
ئه‌حمه‌د مورادلی گوتیشی: "هێزە ئەمنییەکان رووبەڕوویان بوونەوە و هەر شه‌ش چه‌كدارەکەی داعشیان کوشت".
بەرپرسی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه بەهۆی زیادبوونی ئه‌م جۆره هه‌وڵانه، ژماره‌یه‌كی زۆر لە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و دژە تیرۆر و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون و به‌هۆی ئاگاداركردنه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه رێگریی له هێرشه‌كانكراون.
له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه و ڤیدیۆی شوێنی ڕوداوه‌كه و دیمه‌نی چه‌كداره‌كانی داعشیان بڵاوكرده‌وه.
له هه‌واڵێكی په‌یوه‌ندیداردا، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ هه‌ندێك هێزی سیاسی له ناوچه‌كه‌دا، وتی؛ ئاگادارین كه كێن ئه‌وانه‌ی هاوكاری تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌ناوچه ئازادكراوه‌كان هێرش ئه‌نجام بده‌ن و پشێوی دروست بكه‌ن، هه‌ر بۆیه لێیان بێده‌نگ نابین.
خوێندراوەتەوە245