ئه‌وه‌ی له‌پشتی بودجه‌ی عێراقه‌وه ده‌گوزه‌رێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی 2018ی به‌بێ به‌شداری كورد په‌سه‌ندكرد، كه ئه‌و یاسایه به بابه‌تێكی هه‌ستیاره و له‌و گۆشه‌یه‌وه كه په‌یوه‌ندی به كورده‌وه هه‌یه چه‌ندین بڕگه‌ی هه‌ستیاری تێدایه و له‌پشتی په‌رده‌وه چه‌ندین سیناریۆی نهێنی پێ ده‌گوزه‌رێت كه ئه‌گه‌ر لایه‌نی كوردی به وردی مامه‌ڵه نه‌كات، كێشه‌ی زۆری چاره‌سه‌رنه‌كراو بۆ داهاتوو ده‌مێنێته‌وه.
كه‌س نازانێت كورد پشكه‌كه‌ی چه‌نده
به‌پێی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2018 پشكی كورد وابه‌سته‌كراوه به سه‌رژمێری دانیشتوانه‌وه كه تائێستا نازانرێت حكومه‌تی عێراق پشت به چ سه‌رژمێرییه‌ك ده‌به‌ستێت كه به‌هۆیه‌وه پشكی بودجه‌ی هه‌رێم دیاری بكات.
ئه‌مین به‌كر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به دیجیتاڵ میدیای KNNی ئاگه‌راند؛ به‌پێی سه‌رژمێری وه‌زاره‌تی بازرگانی، دانیشتوانی هه‌رێم 4 ملیۆن و 605 هه‌زار كه‌سه، ئه‌وه‌ش ته‌نها به 12%ی دانیشتوانی عێراق ده‌خه‌مڵێت، به‌و پێیه‌ش به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق هه‌یه، كورد ته‌نها ده‌بێت 12%ی پشكی بودجه‌ی گشتی عێراقی هه‌بێت له‌مساڵدا.
ئه‌مین به‌كر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو؛ سه‌رژمێرییه‌كی دیكه هه‌یه كه وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق پێشتر ئاماده‌ی كردووه و كورد له‌و سه‌رژمێرییه‌دا 14%ی دانیشتوانی عێراقه، ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ش هێشتا ناگاته ئه‌و بڕه‌ی كورد داوای كردووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق؛ ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه له یاسای بودجه‌ی عێراقدا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه حكومه‌ت ده‌بێت پشت به چ سه‌رژمێرییه‌ك ببه‌ستێت له‌كاتێكدا له رابردوویه‌كی نزیكدا هیچ سه‌رژمێرییه‌كی سه‌رتاسه‌ری له عێراق و كوردستاندا نه‌كراوه.
عه‌بادی فێڵێكی كردووه:
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به دیجیتاڵ میدیای KNN گه‌یشتون، له‌سه‌روبه‌ندی كۆبونه‌وه و دانوستانه‌كانی عه‌بادی له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردی و هێز و سه‌ركرده سیاسییه‌كان، به‌شێوه‌ی زاره‌كی حه‌یده‌ر عه‌بادی و تیمه‌كه‌ی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یانداوه بڕی یه‌ك ملیار دینار زیاد بكه‌ن بۆ سه‌ر پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق.
چاودێرێكیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات؛ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی عه‌بادی زاره‌كییه و زۆر قورسه بتوانێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی له یاساكه‌دا هاتوه بودجه‌ی زیاتر بۆ كورد ته‌رخان بكات.
جگه له‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كانی به‌ستوه‌ته‌وه به‌و به‌ڵێنه‌یه‌وه بۆئه‌وه‌ی كاربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه عه‌بادی ببێته‌وه به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌گه‌رنا هیچ كه‌سێكی دیكه پابه‌ند نابێت به ناردنی ملیارێك دینار بۆ هه‌رێم كه ئه‌وه‌ش به‌ڵێنێكی زاره‌كی عه‌بادی بووه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه ئابوری و سیاسیه سه‌خته‌ی عێراقی پێدا تێپه‌ڕی له‌كاتی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانه‌كانی دیكه... زۆر كۆنكرێتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا كردووه و هیچ نه‌رمییه‌كی نه‌نواندووه له‌ئاستی گێڕانه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم و پێدانی موچه و موسته‌حه‌قاتی پێشمه‌رگه.
زیاتر له 5 مانگه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت، به‌تایبه‌تی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی (په‌روه‌رده و ته‌ندروستی)، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌هۆی چه‌ندین پاساو ئه‌و به‌ڵێنه‌شی جێبه‌جێ نه‌كردووه و ئاسۆی ئه‌و به‌ڵێنانه‌شی ڕوون نین.
ناوێكی نوێ بۆ هه‌رێمی كوردستان:
له به‌شێكی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقدا، له‌بری به‌كارهێنانی چه‌مكی "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان"، نوسراوه "پارێزگاكانی..." ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ نییه‌تی پشتی په‌رده‌ی حكومه‌تی داهاتوی عێراق كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ناكات.
نوێنه‌رانی كورد ئه‌گه‌رچی به‌م نییه‌ته په‌نهانه‌ی عه‌بادی زانیوه، نیگه‌رانییان ده‌ربڕیوه كه ده‌بێت ئه‌و چه‌مكه به‌كاربهێنرێت كه له ده‌ستوردا هاتوه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان"، به‌ڵام سه‌رباری نیگه‌رانییه‌كان، لایه‌نه سونی و شیعه‌كان ته‌نها به‌وه‌نده رازی بوون چه‌مكه‌كه بكه‌ن به "هه‌رێمی كوردستان" له چه‌ند جێگایه‌كدا و له‌هه‌ندێك شوێندا وه‌كو "پارێزگاكان" ماوه‌ته‌وه.
به‌گشتی له پڕۆژه‌كه‌دا له‌هیچ بڕگه‌یه‌كیدا ناوی "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان" نه‌هاتوه.
خوێندراوەتەوە1881