به‌ڤیدیۆ... 50 تیرۆریستی داعش له تونێلێكدا دۆزرانه‌وه له موسڵ
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه ماڵپه‌ڕێكی عێراقی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، هێزه ئه‌منییه‌كان له موسڵ توانیویانه نزیكه‌ی 50 تیرۆریستی داعش له‌ناو تونێلێكی نهێنیدا بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیریان بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش چه‌ند مانگێكه ته‌نها به شه‌كر و هه‌ویر ژیاون و هه‌وڵیانداوه ده‌رفه‌تێك بدۆزنه‌وه بۆئه‌وه‌ی ده‌ربازیان ببێت، به‌ڵام تائێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازیی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی راستی و دروستی بابه‌ته‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه.
كه ته‌ماشای گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش ده‌كرێت، تیرۆریسته‌كانی داعش ره‌نگ و روخسار و شێوه‌ی جه‌سته‌یان تێكچوه و له مامه‌ڵه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ترسن كه لێیان بده‌ن.
خوێندراوەتەوە75470