زانیاری لهبارهی كۆبونهوهی سێ سهرۆكایهتییهكهی عێراق بۆ پرسی بودجه
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (سەرۆکایەتی کۆمار، ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەران) لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی پرسی بوودجەیان کرد.
لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (سەرۆکایەتی کۆمار، ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەران) بە ئامادەبوونی هەریەک لە سەرکۆمار، فوئاد مەعسوم و سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەلیم جبوری بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە گفتوگۆی چڕ بوو لە بارەی پرسی بوودجە و قسەکردن لەسەر بڕگەکانی و تاوتوێکردنی هەموو وردەکارییەکانی بۆ ئەوەی یارمەتییدەر بێت بۆ بە خێرایی داڕشتن و یاسادانان و پەسەندکردنی و کارکردنی جددیی بۆ لابردنی هەرچی زوتری کۆسپەکانی بەردەم یاساکە تا بە زوویی بوودجە تێپەڕێنرێت بەو جۆرەی کە خزمەت بە گەلی عێراق دەکات و کاری دامەزراوەکانی دەوڵەت رایی دەکات و خزمەتگوزارییە پێویستەکان دابین و دەستەبەر دەکات.
جێی ئاماژەیە سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
خوێندراوەتەوە832