عەبادی داوا لە پەرلەمان دەکات پرۆژە یاسای بوودجە پەسهندبكهن
سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد کە پرۆژە یاسای بوودجەی ٢٠١٨ پەسهند بکەن بۆ بەرگرتن لەو زیانەی کە بەر وڵات دەکەوێت.
بەپێی بەیاننامەیەکی گوتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەعد حەدیسی لەزمان عەبادی-هوه رایگەیاندووە؛ "پەکخستنی پەسندکردنی بوودجەی گشتی کاری نا بەپرسیارانەیە و زیان بە بەرژەوەندییە گشتییەکانی گەلی عێراق دەگەێنێت و ئاستەنگ دەخاتە بەردەم کاری وەزارەتەکانی دەوڵەت".
بەپێی بەیاننامەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە "بەرپرسیارییەتی بگرێتە ئەستۆ و هانی ئەندامانی بدات پەلە بکەن لە دەنگدان بە یاسای بوودجە بۆ ئەوەی وەزارەتەکان و دامەزراوەکانی دیکەی دەوڵەت ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتیان بکەن".
عەبادی "نیگەرانی قوڵی" نیشانداوە لە بایکۆتکردنی بەردەوامی ئەندامانی پەرلەمان بە ئامانجی تێکدانی رێژەی یاسایی و رێگەگرتن لە تێپەڕینی بوودجە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی هۆشداری داوە لە مەترسی بەردەوامی دواخستنی بوودجەی گشتی و دەرهاوێشتە نەرێنییەکانی لەسەر گەل و ئابووری و خزمەتگوزاری وڵات.
له كۆبونهوهی سهرجهم فراكسیۆنه كوردییهكان هۆڵی پهرلهمانیان بهجێهێشت، بهو پێیهی لهنێو پڕۆژهیاسای بودجهی 2018ی عێراقدا مافه داراییهكانی ههرێمی كوردستان پێشێلكراوه و بڕێكی زۆر كهم بودجه تهرخانكراوه.
خوێندراوەتەوە339