په‌رله‌مانی عێراق داوای دیاریكردنی واده‌یه‌ک بۆ جێهێشتنی هێزەکانی بێگانە ده‌كات
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی بە بڕیارێک دا کە بە گوێرەی ناوەڕۆکەکەی داوا لە حکوومەت دەکات بۆ دیارکردنی واده‌یه‌ک بۆ جێهێشتنی هێزەکانی بێگانە لە خاکی عێراق.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، سەلیم جبووری و بە ئامادەبوونی ١٧٠ پەرلەمانتار لە کۆی ٣٢٨ پەرلەمانتار کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەندامانی ئەنجوومەنەکە دەنگیان بە بڕیارێک دا کە بە گوێرەی ناوەڕۆکەکەی داوا لە حکوومەت دەکات بۆ دیارکردنی واده‌یه‌ک بۆ جێهێشتنی هێزەکانی بێگانە لە خاکی عێراق.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد سەیهود رایگەیاند کە "ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دەنگی بە بڕیارێکدا کە لە ناوەڕۆکەکەیدا داوا لە حکوومەت دەکات بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەرچوونی هێزەکانی بێگانە لە خاکی عێراق بەتایبەت دوای ئەو سەرکەوتنەی کە بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەدەستهات".
محەمەد سەیهود ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەنجوومەنی نوێنەران سوپاسی گشت ئەو وڵاتانەی کرد کە یارمەتی عێراقیان داوە لە شەڕی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
لە ئێستادا سەدان کەس لە هێزەکانی هاوپەیمانییەتی نێوده‌وڵەتی لە عێراقدان بەمەبەستی راوێژکاری بە هێزەکانی عێراق و مەشقپێکردنیان دوای ئەوەی لە شەڕێکدا ماوەی سێ ساڵ رووبەڕووی گرووپە تیرۆریستییەکان بوونەوه.
هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا پڕۆژه‌یاسایه‌كی په‌سه‌ند كردووه بۆ چۆڵكردنی خاكی هه‌رێم له‌لایه‌ن هێزه بێگانه‌كانه‌وه، به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
خوێندراوەتەوە131