عێراق

سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا

سه‌رۆک ئه‌ركانی‌ سوپای‌ توركیا، خوڵوسی‌ ئاكار بە سەردانێکی فەرمی گه‌یشته‌ شاری‌ به‌غدا و له‌ لایه‌ن هاوتا عێراقییه‌كه‌ی‌، عوسمان غانمی‌ به‌ رێوڕه‌سمێكی‌ فه‌رمی‌ پێشوازی‌ لێكرا.

دوای‌ پێشوازییه‌ فه‌رمییه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق خوڵوسی ئاکار له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ عێراق، عیرفان حیالی‌ كۆبووه‌وه‌. 

دواتر سه‌رۆک ئه‌ركانی‌ سوپای‌ توركیا، خوڵوسی‌ ئاكار و شاندی‌ یاوه‌ری‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ سوپای‌ عێراق، عوسمان غانمی‌ كۆبووه‌وه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە128