سەلیم جبوری گەیشتە قەتەر
سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.
نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بەمەبستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک، سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە دەوحەی پایتەختی وڵاتی قەتەر.
لهبهیاننامهكهدا ئهوهش هاتووه: جبوری چاوپێکەوتن لەگەڵ شازادەی دەوڵەتی قەتەر و ژمارەیەک لە بەرپرسەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامدەدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی ناوچەکەو گەشەکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
شایەنی باسە سەلیم جبوری لە مانگی چواری ساڵی ٢٠١٧ ی رابردوودا، سەردانی قەتەری کردوە و گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کردوە سەبارەت بە خاڵی هاوبەشی نێوان هەردوولا و رەوشی ناوچەکان.
خوێندراوەتەوە219