واسق به‌تات بۆ سیاسه‌تمه‌دارێكی عێراق: ده‌بێ تۆبه بكه‌یت
له‌سه‌ر لێدوانێك ده‌رباره‌ی ئەسحاب ئەلکەسا، واسق به‌تات ئەمینداری گشتی حزبوڵا لە عێراق، بە نامە هۆشداری دەداتە عه‌باس به‌یاتی سیاسەتمەداری عێراقی و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای تۆبه‌كردنی لێده‌كات.
واسق بەتات لە گرتە ڤیدیۆیەکدا رایگەیاندووه، عه‌باس به‌یاتی لیسته‌كانی (دەوڵەتی یاسا‌و فەتح و نەسرو حیکمە و سائرون) بە ئەسحاب ئەلکەسای شوبهاندوە و ئەمەش گاڵتەجارییە.
واسق بەتات لە نامەیه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزدا، داوا لە عەباس به‌یاتی دەکات، داوای لێبوردن بکات و تۆبە بکات لەو لێدوانەی لەسەر ئەسحاب ئەلکەسا داویەتی.
دەشڵێت: عەباس به‌یاتی دەبێتە هۆی نانەوەی کێشە بۆ عەلی كوڕی ئەبوتاڵیب و ئەو تۆمەتەی لەسەر مافی حەسەن و حسێن ئەنجامیداوە.
عەباس به‌یاتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وەڵامی واسق بەتاته‌ی دەداتەوەو لەوبارەوە دەڵێت: کوتلەی (دەوڵەتی یاسا‌و فەتح و نەسرو حیکمە و سائرون) کە بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن ئەسحاب کسان.
روونیشیدەکاتەوە: ئەو هیچ مەبەستی ئەوە نەبوو کوتلەکانی وەک ئەسحاب کەسا بشوبهێنێت.
خوێندراوەتەوە379