عێراق

بەغداد: بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ٤ کەس دەستگیرکرا

بەرپرسی هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، ٤ کەسیان بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و رفاندنی ژنان لە ناوچەی ئەعزەمیە و کازمیە دەستگیرکرد.

بەرپرسی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاند، هێزەکانی تایبەت بە لیوای ٤٤ فرقەی ١١، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی کە بازرگانیان بەمرۆڤەوە، کردوە لەناوچەی ئەعزەمیە ئەنجامدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هێزێکی دیكه‌ش لە فەوجی فریاکەوتنی خێرا، توانیان گرووپێکی مافیا کە لەسێ ئەندام پێکهاتوە لەناوچەی کازمییە دەستگیربکەن.


له‌وباره‌وه‌ رێزان شێخ دلێر ئەندامی لیژنه‌ی مافەکانی ژنان و خێزان له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاندووه‌: بازرگانیکردن بە مرۆڤ و منداڵ کۆتا بابەتە کە حکومەتی عێراق گرنگی پێبدات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە196