عێراق

عێراق ٣١ منداڵ و ئافرەتی سەربە داعشی رادەستی رووسیا كرد

 وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە وڵاتەكەی ٣١ منداڵ و ئافرەتی سەر بە داعشی رادەستی رووسیا كردووەتەوە كە هەڵگری رەگەزنامەی ئەو وڵاتەن.

ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، عێراق ٢٧ منداڵ و چوار ئافرەتی سەر بە رێكخراوی داعش، كە هەڵگری رەگەزنامەی رووسیان، گەڕاندەوە بۆ وڵاتەكەیان، چونكە ئەوانە پێشتر فریودرابوون بۆیە پەیوەندییان بە رێكخراوەكەوە كردبوو.

ئەحمەد مەحجوب وتیشی: "دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا، دەركەوت ئەوانە لە هیچ كردەیەكی تیرۆریستیی دژ بە هاووڵاتییانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەكان، بەشدارییان نەكردووە، بۆیە لە لایەن بەرپرسانی عێراقەوە رەوانەی رووسیا کرانەوە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە چوار ئافرەتەكە، بە هۆی هاتنیان بۆ عێراق بە شێوەیەكی نایاسایی، لە رووسیا دادگایی دەكرێن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە282