نەینەوا: سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکرا
هێزە ئەمنییەكان سێ تیرۆریستی داعشیان لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دەستگیر كرد.
سامر مورتەزا ئەفسەر لە سوپای عێراق رایگەیاند، عەبادی ئاشرایکردوە دوای ئەوەی هێرشێكی تیرۆریستیان بۆ سەر خاڵێكی پشكنین لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا ئەنجامدا لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە سێ تیرۆریستی داعش دەستگیركران.
هاوكات ژمارەیەك چەكدار كە جلوبەرگی سەربازییان پۆشیبوو هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك لە باكووری شاری مووسڵ و ٢٠ هەزار دۆلاریان دزیووە.
لەدرێژەی وتەکانی سامر مورتەزادا هاتوە کە عەبادی وتویەتی، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سێ تیرۆریستی داعش هێرشیانكردە سەر خاڵێكی پشکنین لە گوندی جەعایتە سەر بە قەزای بەعاج رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا و لە ئاكامدا سەربازێك كوژرا و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.
ئەفسەرەكە باسی لەوەشكرد دوای هێرشەكە، هێزەكانی سوپا و دژە تیرۆر، وەڵامدانەوەی خێرا و هەواڵگری ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناوچەكە بە ئامانجی دەستگیركردنی سێ تیرۆریستەكە دەست پێكرد.
دەشڵێت لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، هێزە ئەمنییەكان سێ تیرۆریستەكەیان دەستگیر كرد كە لەناو خانوویەكی چۆڵكراوی ناوچەكە، خۆیان حەشاردابوو.
لە لایەكی دیكەوە ملازم ئەیاد حوسێن عەسەلی ئەفسەرێکی دیکەی پۆلیس رایگەیاند، ژمارەیەك چەكدار كە جلوبەرگی سەربازییان پۆشیبوو هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك لە گەڕەكی عەرەبی باكووری مووسڵ و ٢٥ ملیۆن دینار (٢٠ هەزار دۆلار)یان دزیووە.
خوێندراوەتەوە214