یان کوبیش: ئاینده‌ی عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی یه‌كگرتوو و دیموكرات و ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه
یان کوبیش رایگەیاند، ئاینده‌ی عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی یه‌كگرتوو و دیموكرات و ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه، بوژانه‌وه‌ی گه‌لی عێراق و ناوچه‌كه و سه‌قامگیری، ته‌نها به حكومه‌تێكی نوێ دڵنیایی وه‌رده‌گرێت".
یان کوبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق، له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی عێراقه‌وه زانیاریی به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا.
جەختیشئەکاتەوە، هه‌رچه‌نده له عێراق رێكخراوی تیرۆرستیی داعش‌یش شكستی هێنابێت، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی له عێراق.
یان کوبیش دووپاتیکردەوە له عێراق سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان چڕكراوه‌ته‌وه كه بڕیاره له 12ی ئایاری ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت و لەبارەشەوە دەڵێت: "ئاینده‌ی عێراق، ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵیی یه‌كگرتوو و دیموكرات و ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه و بوژانه‌وه‌ی گه‌لی عێراق و ناوچه‌كه و سه‌قامگیری، ته‌نها به حكومه‌تێكی نوێ دڵنیایی وه‌رده‌گرێت".
خوێندراوەتەوە266