عێراق

عێراق: سزای هەتا هەتایی بۆ ١٠ ئافرەتی داعش

ئەنجوومەنی باڵای دادوەرەیی لە عێراق: "دادگای تاوانەكانی ناوەندی، سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ ١٠ ئافرەتی داعش بە تاوانی تیرۆر، دەركرد".

لە بەیاننامەیەكدا، دادوەر عەبدولسەتار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی، رایگەیاندووە كە دادگای تاوانەكانی ناوەندی لە تێهەڵچوونەوەی بەغدا / رەسافە پێداچوونەوەی کرد بۆ كەیسی ژمارەیەك ئافرەتی سەر بە داعش كە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتی جیاجیان.

عەبدولسەتار بەیرەقدار ئاماژەی بەوەشداوە كە دوای پێداچوونەوەكە، دادگا تاوانەكانی ناوەندی، پشت بەستن بە ماددەی (چوار/١) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ ١٠ لەو ئافرەتانە بە تاوانی تیرۆر دەركرد.

وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق باسی لەوەشكردووە كە ئەو سزایە بەراییە و دەتوانرێت تانەی لێ بدرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە213