ئهنبار؛ بۆمبێكی چێنراو به كاروانێكی سوپای عێراقدا تهقییهوه
تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار به کاروانێکی سوپای عێراقیدا بۆوههۆی كوژران و برینداربونی حەوت سەرباز.
عەقید وەلید دلێمی، ئەفسەر لە سوپای عێراق، رایگەیاند؛ بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی هێزەكانی سوپا لە باشووری شاری روتبە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار تەقییوەتەوە.
وەلید دلێمی باسی لەوەكرد؛ لە ئاكامی تەقینەوەكەدا، دوو سەرباز كوژران و پێنجی دیكەش بریندار بوون.
ناوبراو راشیگەیاند، تەرمی دوو سەربازە كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری کراون و سەربازە بریندارەكانیش گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.
خوێندراوەتەوە176