نوجێفی: داوامان له ئه‌مریكا نه‌كردووه هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخات
جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و داوای له ئه‌مریكا نه‌كردووه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق داوبخات.
ئوسامه نوجێفی له‌سه‌ر رووداوه سیاسیه‌كانی عێراق و مژاری تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، میوانی به‌رنامه‌ی (مه‌تبه‌خی سیاسی) ته‌له‌فزیۆنی سۆمه‌رییه بوو.
له‌و به‌رنامه‌دا نوجێفی رایگه‌یاند: ئێمه چه‌ند مه‌رجێكمان هه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و حكومه‌تیش به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داوه، كه به‌و هیوایه‌ین جێبه‌جێیان بكات.
وتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانین، به‌ڵام ده‌بێ ره‌چاوی سروشت و دۆخی هه‌ڵبژاردن بكرێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی داوای له ئه‌مریكا كردبێت كه هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخات، نوجێفی وتی: ئه‌و قسانه دوورن له راستیه‌وه و گشتی ده‌نگۆی بێ بنه‌مایه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له كات و واده‌ی خۆیدا ده‌كرێت و ئێمه‌ش هه‌وڵی باشكردنی دۆخمان ده‌ده‌ین و دوایش ئه‌وه گه‌له كه بڕیار ده‌دات كێ بمێنێ و كێ بڕوات.
خوێندراوەتەوە292