به‌وێنه.. لافاوه‌كه‌ی به‌غدا
بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ کە لەدوو رۆژی رابردووە تاکو ئێستا شاری به‌غدای گرتووەتەوه، به‌هۆیه‌وه لافاو دروستبووه.
به‌هۆی به‌خوڕی باران بارینه‌كه‌شه‌وه ژمارەیەک خانوو و شوێنكار ژێرئاو كه‌وتوون و، تیمه‌كانی شاره‌وانیش له كاردان بۆ رێگریكردن له زیانكه‌وتنه‌وه، هاوكات كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كاری شۆفێرانی سه‌خت كردووه.
حه‌كیم عه‌بد زه‌ڕا وته‌بێژی شاره‌وانی به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تیمه‌كانی شاره‌وانی له كاردان بۆ راماڵینی ئاوی په‌نگخواردووی سەر شه‌قام و كۆڵانه‌كان و، وتی: "به‌هۆی پچڕانی كاره‌باوه ناوبه‌ناو كاره‌كانمان راده‌گیرێت. پێده‌چێت باران بارینی به‌خور له به‌غدا درێژه‌ی هه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وامده‌بین له گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنه‌كان".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌زگای كه‌شناسی عێراق، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و بارانه‌ی ماوه‌ی دوو رۆژه به‌بێ وه‌ستان به‌غدا و به‌شێک لە پارێزگاکانی دیکەی گرتووه‌ته‌وه تا رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رده‌وامده‌بێت و، ره‌نگه ناوبه‌ناو كاریگه‌ری زیادبێت و ببێته‌هۆی دروستبوونی لافاو.
خوێندراوەتەوە1493