كه‌ربه‌لا: ژماره‌یه‌ك چه‌كدار شه‌ش ئه‌ندامی خێزانێكیان كوشت
له خۆرئاوای پارێزگای كه‌ربه‌لا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو شه‌ش ئه‌ندامێكی خێزانێكیان كوشت و هه‌ڵاتن.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند، روداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری له خۆرئاوای كه‌ربه‌لا رویداوه، چه‌كداره‌كان پیاوێك و ژنێك و چوار منداڵیان كوشتوون.
هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان داوه كه روداوه‌كه تێیدا رویداوه، ته‌رمی كوژراوه‌كان گواستراوه‌ته‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی پزیشكی داد و لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌ستپێكردوه.
پارێزگای كه‌ربه‌لا به دوری 100 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری به‌غداده‌وه، ئه‌م پارێزگایه به یه‌كێك له پارێزگا سه‌قامگیره‌كانی عێراق داده‌نرێت له‌ڕوی ئه‌منییه‌وه، به‌لام ناو به ناو كرده‌وه‌ی توندوتیژی تێیدا روده‌دات.
خوێندراوەتەوە1104