عێراق: 53 په‌رله‌مانتاری ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌وه ناتوانن خۆیان كاندیدبكه‌نه‌وه
به گوێره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژارده‌كان ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاندید ده‌كه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان به‌رزتریان هه‌بێت، شه‌ش په‌رله‌مانتار له‌دژی ئه‌م هه‌موار له دادگای فیدراڵی سكاڵایان تۆماركرد، به‌ڵام دادگاكه سكاڵاكانی ره‌تكرده‌وه و نائومێدی كردن به‌وه‌ش 53 په‌رله‌مانتاری خولی ئێستا كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان نییه ناتوانن جارێكی تر خۆیان كاندیدبكه‌نه‌وه.
هه‌ر كه‌سێك خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاندیدبكات پێویسته بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان هاوتاكه‌ی یان به‌رزتری هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئه‌م خوله‌ی لێكه‌وته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌نیازن خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه.
ئه‌م په‌رله‌مانتارانه بۆ تانه‌دان له مه‌رجی بڕوانامه له هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردندا په‌نایان بۆ دادگای فیدراڵی برد به‌ڵام دادگاكه نائومێدی كردن و تانه‌كانی ره‌تكردنه‌وه.
به‌وته‌ی ئییاس ساموك وته‌بێژی دادگای فیدراڵی دادگای باڵا شه‌ش سكاڵای تانه‌دانی تاوتوێكردووه كه تانه‌یان له مه‌رجی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بۆ كاندیدی هه‌ڵبژاردن داوه و دادگا تانه‌كانی ره‌تكرده‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتیان به هیچ ده‌قێكی ده‌ستوری نه‌به‌ستووه.
به گوێره‌ی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 53 په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌یه، و به‌وه‌ش ئه‌و 53 په‌رله‌مانتاره ناتوانن خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی مانگی ئایار كاندید بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها 40 په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله‌ی ئێستا بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌یه و 31 په‌رله‌مانتاریش بڕوانامه‌ی ماسته‌ریان هه‌یه و 173 په‌رله‌مانتاریش بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان هه‌یه و ده‌توانن خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له چواری مانگی كانونی دووه‌مه‌وه ده‌ستیكردووه به وه‌رگرتنی لیستی كاندیدی لیست و قه‌واره‌كان و پرۆسه‌كه‌ش تا 14ی شوبات به‌رده‌وام ده‌بێت.
به گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، چه‌ند لیست و قه‌واره‌یه‌ك پێش هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و دانانی مه‌رجی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ناوی كاندیده‌كانیان پێشكه‌شی كۆمسیۆن كردووه به‌وه‌ش چاوه‌ڕوانده‌كرێت زیاتر له 100 كاندید به‌هۆی نه‌بوونی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌وه دووربخرێنه‌وه.
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان: كاندید ده‌بێت بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان به‌رزتری هه‌بێت
شه‌ش سكاڵا له‌سه‌ر مه‌رجی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بۆ كاندیدی هه‌ڵبژاردن له دادگای فیدراڵی تۆماركران
دادگای فیدراڵی سكاڵای په‌رله‌مانتاره‌كانی ره‌تكرده‌وه
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: 53 په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌یه
40 په‌رله‌مانتار بڕوانامه‌ی دكتۆرا و 31 په‌رله‌مانتار ماسته‌ر و 173 په‌رله‌مانتاریش به‌كالۆریۆسیان هه‌یه
كۆمسیۆن: وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كان له چواری مانگی كانونی دووه‌مه‌وه ده‌ستیپێكردووه
كۆمسیۆن: وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كان تا 14ی شوبات به‌رده‌وام ده‌بێت
چه‌ند لیستێك پێش هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و دانانی مه‌رجی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ناوی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش كردووه
زیاتر له 100 كاندید به‌هۆی نه‌بوونی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌وه دوورده‌خرێنه‌وه
خوێندراوەتەوە738