دادگای فیدراڵیی عێراق وه‌ڵامی تانه‌یه‌ك ده‌داته‌وه له باره‌ی بڕوانامه‌ی هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵیی عیراق وه‌ڵامی تانه‌یه‌ك ده‌داته‌وه له‌باره‌ی بڕوانامه‌ی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
ئه‌مڕۆ دادگا فیدراڵیی وه‌ڵامی ئه‌و تانه‌یه‌ی دایه‌وه كه ڕۆژی 23ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانتار موحسن سه‌عدون تۆماری كردبوو له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه له بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بۆ سه‌ره‌وه‌ی دانابوو بۆ كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
دادگای فیدراڵیی له وه‌ڵامی تانه‌كه‌دا ده‌ڵێت، دادگا بڕیاریداوه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس وه‌ك مه‌رجی به‌شداری بۆ كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌كو خۆی بهێڵێته‌وه.
ڕۆژی 22ی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردندا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی وه‌ك مه‌رج دیاریكرد بۆ به‌شداریكردنی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
خوێندراوەتەوە891