عه‌بادی باس له ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ مالیكی ده‌كات
حه‌یده‌ر عه‌بادی باس له‌ناكۆكیه‌كانی له‌گه‌ڵ نوری مالكی ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه ده‌كات و ده‌ڵێت زۆرینه‌ی ڕای ده‌عوه ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ من به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، به‌ڵام مالكی وتبوی ئه‌گه‌ر ده‌عوه له‌گه‌ڵ عه‌بادی بێت ئه‌و به‌جیا به‌شداریی ده‌كات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌لێدوانی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می 2016و پێش ئازادكردنی موسڵ، سوربوه هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی ده‌ستورییدا بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ڕێز له ده‌ستور نه‌گیرێت، وڵات به‌ره دیكتاتۆریه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عه‌بادی ڕاشیگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ناكۆكییان له‌نێو حزبی ده‌عوه، كه‌چی مالیكی ده‌عوه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی تۆماركرد بۆ هه‌ڵبژاردن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێت، مشت‌ومڕ له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران نه‌بوو، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو كێ سه‌رۆكایه‌تیی لیسته‌كه ده‌كات و حزبی ده‌عوه له‌گه‌ڵ كێ به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، به‌ڵام دواجار ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی حزبی ده‌عوه لاببرێت.
خوێندراوەتەوە1973