به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاساییه‌وه دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام نه‌درا
به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاساییه‌وه دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام نه‌درا
به‌هۆی ته‌واونه‌بونی نیسابی یاساییه‌وه دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌ی نوێنه‌ران ئه‌نجام نه‌دراو بۆ سبه‌ینێ هه‌ڵگیرا.
به‌ڕێوه‌نه‌چوونی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌كاتێكدایه بڕیاربوو له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا لێپرسینه‌وه له قاسم فه‌هداوی وه‌زیری كاره‌بای عێراق بكرێت و هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2018 بكرێت.
زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به هۆكاری په‌ككه‌وتنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاشكرانه‌كردنی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بوه‌ته‌هۆی په‌ككخستنی دانیشتنه‌كان.
خوێندراوەتەوە460