دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه، ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشتر وه‌زیری كاره‌بای ئاگاداركردوه‌ته‌وه له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا ئاماده‌بێت به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ی.
به‌پێی نوسراوێكی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاریداوه ئه‌مڕۆ دوا مۆڵه‌ت بێت بۆ ئاماده‌بونی قاسم فه‌هداوی وه‌زیری كاره‌با به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ردوو په‌رله‌مانتار حه‌نان فه‌تلاوی و ڕه‌زاق محێبس, ئه‌گه‌ر نا به‌بێ ئاماده‌بونی خۆی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
پێشتر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆی وه‌ك دوا واده دیاریكرد بۆ ئاماده‌بونی وه‌زیری كاره‌با، په‌رله‌مانتار حه‌نان فه‌تلاوی كه داوا لێپرسینه‌وه‌ی وه‌زیری كاره‌بای كردووه ده‌ڵێ: ئاماده‌نه‌بونی چه‌ندجارێكی وه‌زیر, بهخۆدزینهوهو ڕاكردن داده‌نرێت.
خوێندراوەتەوە387