جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی عێراق ده‌كات
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی عێراق ده‌كات و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ جۆن سولیڤان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی هاوبه‌شی ئاژانسه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مریكا ده‌گاته به‌غدا.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌یه‌وێت له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ عێراق جه‌خت بكاته‌سه‌ر فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق و زیادكردنی وه‌به‌رهێنانی بیانی به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاریكردن بۆ پرۆسه‌ی دوباره بنیادنانه‌وه‌ی عێراق دوای 14 ساڵ شه‌ڕو جه‌نگی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر.
به‌یاننامه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه، پێشكه‌وتنی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێت له به‌غدا.
خوێندراوەتەوە437