كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن داوا له عێراقییه‌كانی تاراوگه ده‌كات ناوه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه
عێراق: كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌كاریی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه و كۆمسیۆن تا ئێستا له‌كۆی 296 ملیار دینار یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێدراوه و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆژی 14ی مانگی داهاتوی وه‌كو دوا واده دیاریكردوه بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد، به‌شداریی له كۆنگره‌یه‌كی به‌رفراواندا بكه‌ن، كه مه‌به‌ست لێی ئامادهكاریكردنه بۆ به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی كه كۆمسیۆن بانگه‌وازی بۆ كردوه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له هۆڵێ قورتوبه له هۆتێل مهنسورمیلیا له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.. بڕیاره له كۆنگره‌كه‌دا كۆمسیۆن ورده‌كاریی هه‌ڵبژاردن و میكانیزمه‌كانی تایبه‌ت به‌و پرۆسه‌یه بخاته‌ڕوو.
به‌پێی قسه‌ی موعته‌مید موسه‌وی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران ، ئه‌م هه‌فته‌یه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و بودجه‌یه وه‌رده‌گرێت كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆی دابینكراوه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریكردن بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن.
* كۆمسیۆن پێویستی به بڕی 296 ملیار دینار ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره لۆجستییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
* كۆمسیۆن مه‌شق به 300 هه‌زار كارمه‌ند ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
* 59 هه‌زار ئامێری تایبه‌ت به ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی بۆ یه‌كه‌مجار له عێراقدا به‌كارده‌هێنرێن
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كاندا، ریاز به‌دران سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆمسیۆن داوای له هاوڵاتیانه‌ی عێراق كرد كه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت، به‌زوترین كات له‌ڕێگه‌ی وێبسایتی كۆمسیۆنه‌وه په‌یوه‌ندی بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان و داخڵكردنیان له تۆماری ده‌نگده‌راندا.
دوا واده بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و عێراقیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیشته‌جێن، رۆژی 2ی مانگی ئاداره، به‌پێچه‌وانه‌وه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن مافی به‌شداریكردنیان نابێت.
* 12ی ئایاری ئه‌مساڵ له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت
* 27 هاوپه‌یمانێتی و چه‌ندین پارت و كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن
* 24 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا
ئێستا ناوی لایه‌ن و هاوپه‌یمانێتییه‌كان له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌سپێنراوه و له لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ژماره و ناویان تۆماركراوه و له قۆناغی چاپكردندایه، بۆیه وه‌ك مه‌عن هیتاوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ده‌ڵێ: واده‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیی كۆتایی هاتوه و هیچ بوارێك نه‌ماوه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیی نوێ.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق داوا له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات په‌له بكه‌ن له ئاماده‌كردنی لیستی ناوی كاندیده‌كانیان و له زووترین كاتدا ره‌وانه‌ی كۆمسیۆنی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كاریان له‌سه‌ر بكرێت و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سی ڤی كاندیده‌كان بكرێت.
به‌گوێره‌ی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 14ی مانگی داهاتوو، دوا واده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان به كۆمسیۆن و دوای هه‌ڵسه‌نگاندن، ناوه‌كان په‌سه‌ند یاخود ره‌تده‌كرێنه‌وه.
خوێندراوەتەوە657