هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی: بۆردومانه‌كه‌ی ناحیه‌ی به‌غدادی-ی له‌سه‌ر داوای عێراق بوه
هاوپه‌یمانان رایده‌گه‌یه‌نن: بۆردومانه‌كه‌ی ناحیه‌ی به‌غدادیی له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق بوه، ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراقیش ده‌ڵێت: ئه‌و هێزانه‌ی كراونه‌ته ئامانج به‌بێ هه‌ماهه‌نگی چونه‌ته ناوچه‌كه.
رایان دیلۆن وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: حكومه‌تی به‌غداد داوای له سوپای ئه‌مریكا كردوه، بۆردومانی هێزێكی چه‌كداریی بكات، كه له ناحیه‌ی به‌غدادیی سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نبار به‌دی كراون.
وتیشی: هاوپه‌یمانان هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی به‌بێ هه‌ماهه‌نگیی عێراق ناكه‌نن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو كۆمه‌ڵێك چه‌كداریان له سنوری به‌غدادی به‌دی كردووه، بۆیه له‌لایه‌ن هێلیكۆپته‌ره‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كراونه‌ته‌وه ئامانج.
به‌گوێره‌ی میدیاكان، بۆردومانه‌كه بوه‌ته هۆی كوژران و بریندار بونی 20 كه‌س، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و پۆلیسی ناحیه‌كه‌ش له ناو قوربانییه‌كاندان.
خوێندراوەتەوە5814