ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان رونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی به‌غدادی بڵاوكرده‌وه
ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه هاوبه‌شه‌كان له‌باره‌ی بۆردومانكردنی ناحیه‌ی به‌غدادی له‌لایه‌ن هێلیكۆپته‌رێكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كان له به‌یاننامه‌یكدا ڕایگه‌یاندوه، شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك زانیاری ورد سه‌باره‌ت به بونی تیرۆرستێك له یه‌كێك له ماڵه‌كانی ناحیه‌ی به‌غدادی، هێزه‌كانی سوپای عێراق به‌پشتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامداوه و تیرۆرسته‌كه‌شیان ده‌ستگیركردووه.
له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شیاندا تێبینی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك چه‌كداریان كردووه كه به‌بێ هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی عێراق هاتوونه‌ته ناوچه‌كه ، بۆیه له‌لایه‌ن هێلیكۆپته‌ركانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه كراونه‌ته‌وه ئامانج.
میدیاكانیش بڵاویانكرده‌وه، له ئه‌نجامدا 7 كه‌س كوژراون 11 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و پۆلیسی ناحیه‌كه‌ش له ناو قوربانییه‌كاندان.
خوێندراوەتەوە3171