هێلیكۆپته‌رێكی ئه‌مریكی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌غدادی برینداركردووه و حه‌وت كه‌سیشی كوشتوه
به‌هۆی بۆردومانكردی ناحیه‌ی به‌غدادی سه‌ر به قه‌زای هیت له پارێزگای ئه‌نبار له‌لایه‌ن هێلیكۆپته‌رێكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه، 7كه‌س كوژران و 11 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیه‌وه بڵاویكرده‌وه، له‌ناو برینداره‌كاندا هه‌ریه‌ك له شه‌رحه‌بیل عوبه‌یدی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌غدادی و سه‌لا م عوبه‌یدی به‌رێوبه‌ری پۆلیسی ناحیه‌كه هه‌ن.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌كه و به‌شێك له برینداره‌كان برینه‌كانیان سه‌خته و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.
له‌كاتێكدا میدیاكانی عێراق باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌و هیلیكۆپته‌ره‌ی ناحیه‌ی به‌غدادی بۆردومانكردوه ئه‌مه‌ریكی بووه، به‌ڵام تائێستا هیچ كام له لایه‌نه به‌رپرسه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ڕونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه نه‌داوه.
خوێندراوەتەوە2338