عێراق: پێداگری له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا له‌لایه‌ن شه‌قامه‌وه به‌گرنگ وه‌سف ده‌كرێت
عێراق: پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بووه به‌پرسی شه‌قام
پێداگری به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق بۆ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا له‌لایه‌ن شه‌قامی عێراقه‌یه‌وه به‌گرنگ وه‌سف ده‌كرێت، رۆشنبیرانیش پێیان وایه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره پاكتر ده‌بێت چونكه پشت به ته‌كنه‌لۆجیا ده‌به‌ستێت...
دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و چه‌سپاندنی واده‌كه‌ی وه‌ك چۆن پێشتر بڕیاری لێدرابوو, به‌خاڵی ئیجابی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت له عێراقدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌كنه‌لۆژیا رۆڵده‌بینێت و كاری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی هاوڵاتییان هه‌یانبوو سه‌باره‌ت به ئاستی گه‌وره‌یی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
له‌دوای دیاری كردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پرسی هه‌ڵبژاردن و هاوپه‌یمانیه‌تی لایه‌نه‌كان بۆته پرسی گه‌رمی شه‌قامی عێراقی و رۆشنبیران ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به جیاواز ده‌بینن به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو, چونكه دابه‌شبوونی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان گۆڕانكاریی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه.
رۆشنبیران، هه‌ڵبژاردنی ١٢/ ٥ به هه‌ڵبژاردنێكی جیاوازتر ده‌بینن، چونكه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواكراوه‌ته‌وه و كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنیش گۆڕانكاری به‌رچاوی تێداكراوه، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ده‌نگدان و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به‌ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ده‌شێت زۆر جیاوازی دروست بكات.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه‌كانه‌ی له یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمیسۆنی باڵادا كراوه پێشبینی ده‌كه‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ململا نێكانی نێوان قه‌واره سیاسیه‌كان به‌هێزتر و هه‌وڵه‌كان بۆ ساخته‌كاری له ده‌نگدانیش كه‌متر بێته‌وه. جگه له‌مه‌ش توندبوونه‌وه‌ی ململانێكان و گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی هێزه ركابه‌ره‌كان كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ساخته‌كاری ده‌بێت.
مه‌حمه‌د حسن سلامی چاو دێری سیاسی، وتی: به‌دڵناییه‌وه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو باشتر ده‌بێت به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكار، هۆكاری یه‌كه‌م له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا هه‌ستی ئه‌وه دروست ببوو كه پاك نین و ساخته‌كاریان تێدایه به‌ڵام ئه‌م كۆمسیۆنه زیاتر بێلایه‌نه و خۆی له‌وه ده‌پارێزێت كه به ناپاك باس بكرێت، هه‌روه‌ها ئامێری تازه هێندراوه ئه‌و ئامێره كارته‌كانی ده‌نگدان ئه‌ژمار و جیاده‌كاته‌وه به‌جۆرێك به‌ده‌ست ئه‌و پرۆسانه ناكرێن له‌كۆتایدا ده‌ستكاریكردنی ده‌نگه‌كان كه‌متر ده‌بێت...
سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو یه‌كێك له‌داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران چاكسازیبوو له‌ده‌سته‌ی باڵای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا‌و تۆمه‌تبار بوو به‌وه‌ی كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت، به‌ڵام نازاندرێت دوای ئه‌وه‌ی بۆیه‌كه‌مجار له عێراق هه‌ڵبژاردن و جیتكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به رێگه‌ی ئه‌لكترۆنی به‌ڕیوه‌ده‌چێت گومانه‌كان ده‌ره‌وێنێته‌وه یاخود نا . هه‌رچه‌ند به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێت له گۆڕانكاری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
خوێندراوەتەوە536