موسڵ: دوای سێ ساڵ دابڕان خوێندكارانی زانكۆ ده‌ستیان به خوێندن كردووه‌ته‌وه
بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆی موسڵ كه دووه‌م گه‌وره‌ترین زانكۆی عێراقه، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه راگیرابوو، زیاتر له 70%ی زانكۆكه‌ش وێران بووه، نزیكه‌ی ٨٠ ملیۆن كتێبی كاغه‌ز و ئه‌لیكترۆنی و سه‌رچاوه و نوسراویش سوتان و له‌ناوچوون.
به‌ڵام ئێستا پۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه و ١١ هه‌زار خوێندكاری نوێ بۆ ئه‌مساڵ وه‌رگیراون و به گشتیش نزیكه‌ی ٤٥ هه‌زار خوێندكار له‌و زانكۆیه ده‌خوێنن.
ئه‌م وێرانه‌یه‌ی ده‌بینرێت دووه‌م گه‌وره‌ترین زانكۆی عێراق (زانكۆی موسڵ)ه كه به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعش و كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ له لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه، له ١٠ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤ه‌وه خوێندن تێیدا ڕاگیرابوو.
ئێستا دوای سێ ساڵی له نه‌خوێنده‌واری سه‌رده‌مای چه‌كدارانی داعش، هه‌زاران كچ و كوڕ چونه‌ته‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن و بۆ یه‌كه‌م جار له‌دوای رزگاركردنی شاره‌كه‌یان ده‌ستییان داوه‌ته‌وه قه‌ڵه‌م و ئه‌و كتێبانه ده‌خوێننه‌وه كه پێشتر لێیان قه‌ده‌غه‌كرابوو.
به پێی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی زانكۆی مووسڵ، له سه‌دا 70ی زانكۆی موسڵ به‌هۆی شه‌ڕه‌وه وێران بووه، هه‌روه‌ها كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆكه زیانی زۆری به‌ركه‌وتوه به‌جۆرێك نزیكه‌ی ٨٠ ملیۆن كتێبی كاغه‌زی، ئه‌لیكترۆنی، سه‌رچاوه و نوسراو هه‌موویان سوتان و له‌ناوچون.
ده‌شڵێت: ئێستا به‌هه‌وڵی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان دوباره له‌هه‌وڵی بنیاتنانه‌وه‌ی زانكۆكه‌دان و ئه‌مساڵ ده‌ستیان به پرۆسه‌ی خوێندن كردوه‌ته‌وه و ١١ هه‌زار خوێندكاری نوێ له زانكۆكه وه‌رگیراون و به‌كۆی گشتیش نزیكه‌ی ٤٥ هه‌زار خوێندكار له‌زانكۆكه‌دا ده‌خوێنن.
له‌ناو پاشماوه‌كانی شه‌ڕ و ، باڵه‌خانه كه‌وتووه‌كان و وێرانه‌یی جه‌نگدا، جموجۆڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیان لێره هه‌ستی پێده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی زانكۆی موسڵ، ده‌ڵێت: پاش ئه‌و وێرانكارییه خوێندن به شێوه‌یه‌كی زۆر زه‌حمه‌ت ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه، چونكه به‌شێك له كۆلێژه‌كان به‌ته‌واوی وێرانبوون.
لێره دوای سێ ساڵ ئێستا خوێندكاران سوورن له‌سه‌ر ته‌واوكردنی ئه‌وه‌ی داعش پێی بڕین و نه‌یهێشت ته‌واوی بكه‌ن.
زانكۆی موسڵ له ساڵی ١٩٦٧ دامه‌زراوه و پێكدێت له ٢٣ كۆلێژ كه ١٢٠ به‌ش له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها زیاتر له ١٢٠ تاقیگه‌ی زانستی و توێژینه‌وه‌یی هه‌بووه و ئێستا زۆرینه‌ی هه‌ره زۆریان له‌ناوچوون یان سوتێنراون یان تاڵانكراون.
خوێندراوەتەوە1208