عه‌بادی: هه‌رێم رازی بووه به راده‌ستكردنی هه‌موو نه‌وته‌كه‌ی به حكومه‌تی ئیتیحادی - نوێكراوه‌ته‌وه
عه‌بادی: بوار هه‌یه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ری بودجه و نه‌وت وكێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بكه‌ین
هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ته‌واوی نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی حكومه‌تی به‌غدا بكات, عه‌بادیش له داڤۆسه‌وه ده‌ڵێت ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌دیالۆگ.
له‌سێیه‌م ڕۆژی كۆڕبه‌ندی ئابوریی جیهانیی له داڤۆسی سویسرا, حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاند, حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕازی بووه ته‌واوی نه‌وته‌كه‌ی بدات به حكومه‌تی فیدراڵ و ته‌نیا له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده‌بكرێت.
عه‌بادی وتیشی, ده‌رفه‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابنیشین و به گفتوگۆ و دیالۆگ, چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بودجه و نه‌وت و سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بكه‌ین .
له‌باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانیش, عه‌بادی ڕایگه‌یاند, بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه عێراق پێویستیی به 55 بۆ 100 ملیار دۆلار هه‌یه.
ڕاشیگه‌یاندووه, سه‌ركه‌وتنی باشیان له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیریی به‌ده‌ستهێناوه‌و هێشتا كاری زیاتریان له‌به‌رده‌مدایه.
خوێندراوەتەوە2558