حكومه‌تی لوبنان وه‌زیری پێشووتری بازرگانیی عێراقی راده‌ستی به‌غداد كرده‌وه
حكومه‌تی لوبنان وه‌زیری پێشووتری بازرگانیی راده‌ستی عێراق كرده‌وه، تیمێكی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ش به‌ده‌ستگیركراوی ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ به‌غداد.
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌غداد داوای له لوبنان كرد، وه‌زیری پێشووی بازرگانیی عێراقی راده‌ست بكاته‌وه، ئه‌مڕۆ حكومه‌تی به‌یروت، عه‌بدولفه‌لاح سودانیی راده‌ستی عێراق كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سۆمه‌رییه نیوز، یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و ده‌سته‌ی نه‌زاهه، له شاری به‌یروت رێكاره یاساییه‌كان ته‌واو كردوه و وه‌زیری پێشووتری بازرگانییان له لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی لوبنان وه‌رگرتوه‌ته‌وه‌و به فڕۆكه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ عێراق.
سودانی له كابینه‌ی پێشووتری حكومه‌تی عێراقدا، وه‌زیری بازرگانی بوو، دواتر تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتیی خرایه پاڵ، به‌ڵام هه‌ڵات بۆ لوبنان، دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه به‌شێوه‌ی غیابی سزا درا و داوا له لوبنان و ئینته‌رپول كرا، ده‌ستگیری بكه‌ن.
خوێندراوەتەوە725