به‌غداد: كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ حوكمڕانی لامه‌ركه‌زی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
له‌به‌غداد كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ حوكمڕانی لامه‌ركه‌زی ڕێگه‌یه‌كی ئاشته‌وایی نیشتیمانی وگه‌شه‌پێدانه، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
په‌یامنێری KNN له‌به‌غدا ڕایگه‌یاند، جگه‌له سه‌ی‌رۆكی ئه‌ی‌نجومنی نوێنه‌رانو به‌رپرسانی تری عێراق، پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌و كۆنگریه‌دا ئاماده‌ن و ئامانجی كۆنگره‌كه‌ش تاوتوێكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زیه‌به‌تایبه‌تی پاش ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له عێراق ڕوویانداوه.
لای خۆشیه‌وه سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وتارێكدا كه له‌و كۆنگره‌یه‌دا پێشكه‌شیكرد، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هێزكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زی كردوه.
هه‌روه‌ها د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند، سیستمی لامه‌ركه‌زی له عێراق په‌رت بووه و له هه‌رێمی كوردستانیش به‌ره‌و كاڵبونه‌وه چووه.
خوێندراوەتەوە510