عێراق

عه‌بادی‌: به‌هیواین بودجه‌ نه‌كرێته‌ قوربانی‌ ململانێ سیاسییه‌كان

عه‌بادی‌: ئاماده‌م بچمه‌ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی‌ نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ بڕه‌وێنینه‌وه‌‌

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق هیوای‌ خواست بودجه‌ی‌ 2018 نه‌كرێته‌ قوربانیی‌ ململانێ سیاسیه‌كان, چونكه‌ مافی‌ هاوڵاتیانه‌, وتیشی‌, ئاماده‌یه‌ له‌نێو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران قسه‌ له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و هه‌موو بابه‌ته‌كانی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش و ته‌ندروست تێبپه‌ڕێنرێت. 

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ ، وتی؛ به‌هیوام بودجه‌ 2018نه‌كرێته‌ قوربانیی‌ ململانێ سیاسیه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران, بودجه‌ مافی‌ نه‌ هیچ په‌رله‌مانتارێك و نه‌ سه‌رۆك وه‌زیران و هیچ وه‌زیرێك نیه‌, به‌ڵكو مافی‌ هاوڵاتیانه‌, هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت تێبپه‌ڕێنرێت, بۆ ئه‌وه‌ش من ئاماده‌م له‌نێو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران یان لیژنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران قسه‌ له‌سه‌ر نیگه‌رانیی‌ و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و هه‌موو بابه‌ته‌كانی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌پڕۆژه‌ یاساكه‌ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌  باش و ته‌ندروست تێبپه‌ڕێنرێت. 

وتیشی؛ وروژاندن و جوڵاندنی‌ هه‌ندێك بابه‌ت له‌نێو پڕۆژه‌ یاساكه‌ی‌ ئێستا, بۆ بابه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌, ده‌كرێت جیاوازبین له‌به‌رنامه‌و بابه‌تی‌ هه‌ڵبژاردندا, به‌ڵام ناكرێت جیاوازیه‌كانمان ببێته‌ هۆی‌ زیان گه‌یاندن به‌ هاوڵاتیان, داوا له‌په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌م هاوشێوه‌ی‌ پێشو ده‌ست له‌ناو ده‌ست بین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوڵاتیان و خزمه‌تكردنیان. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە684