عه‌بادی: هه‌ندێك ویستیان هه‌ڵبژاردن دوابكه‌وێت بۆ پاراستنی پۆسته‌كانیان
عه‌بادی: ئه‌ركی حكومه‌ته گه‌ره‌نتی خاوێنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاند, هه‌ندێك ویستیان هه‌ڵبژاردن دوا بكه‌وێت بۆ پاراستنی پۆسته‌كانیان, ده‌شڵێت ئه‌ركی حكومه‌ته گره‌نتی خاوێنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات.
له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی وتی: كار ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و به‌شدارییكردنی ئاواره‌كان له هه‌ڵبژاردندا ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌ته.
عه‌بادی هیوای خواست پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018 به‌دور بگیرێت له ململانێ سیاسییه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئاماده‌یه بچێته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی بودجه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق باسیله‌وه‌كرد، له كۆڕبه‌ندی ئابوریی داڤۆسدا هه‌وڵده‌دات سه‌رنجی كۆمپانیا گه‌وره‌كان ڕابكێشێت بۆ ئه‌وه‌ی له عێراق وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
خوێندراوەتەوە502