ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان كۆده‌بێته‌وه
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و تاوتوێكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌فته‌ی داهاتوو كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست به‌كۆبوونه‌وه‌كانی بكاته‌وه، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی گرنگ.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌یه‌وێت به‌زوویی دوو دۆسیه‌ی گرنگ یه‌كلایی بكاته‌وه، كه ئه‌وانیش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و بودجه‌ی گشتین.
چاودێران پێشبینیده‌كه‌ن، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كبخات، كه بڕیاره رۆژی 12ی ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
رونیشیان كردوه‌ته‌وه، به‌هۆی كێشه‌ی پشكی هه‌رێم و ته‌رخانكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان، پێناچێت پرۆژه‌یاسای بودجه به‌ئاسانی یه‌كلایی بكرێته‌وه.
خوێندراوەتەوە4207