سه‌رۆك كۆماری عێراق مه‌رسومێكی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ركرد
سه‌رۆك كۆمار رۆژی 12ی ئایاری داهاتووی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن دیاریكرد.
فوئاد مه‌عسوم به مه‌رسومێكی كۆماری رۆژی شه‌ممه 12ی ئایاری داهاتووی وه‌ك رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی دیاریكرد. ئه‌مه‌ش ده‌قی مه‌رسومه‌كه‌یه.
مه‌رسومی كۆماری ژماره 10
به پشت به‌ستن به حوكمه‌كانی هه‌ردوو ماده‌ی 56 و بڕگه‌ی حه‌وتی ماده‌ی 73ی ده‌ستور، به‌ندی سێیه‌می ماده‌ی ( 7) یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره 45ی ساڵی 2013 بڕیارماندا به:
یه‌كه‌م: رۆژی 12ی مانگی ئایاری 2018 دیاریده‌كرێت وه‌كو واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م مه‌رسومه جێبه‌جێبكه‌ن.
سێیه‌م: ئه‌م مه‌رسومه له رۆژی ده‌رچوونی و بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سیمدا جێبه‌جێده‌كرێت.
فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق
22ی كانونی دووه‌می 2018
خوێندراوەتەوە825